Solidaritätskampagne mit 6Rang: Übersetzung auf Kurdisch
گەلێک سپاس بۆ کۆمەکەکانتان
کەمپەین؛
هاوپشتی و هاوکاری رێکخڕاوی شەشرەنگ دەنگی کۆمەڵگەی پەلکەزێرینەی ئیران”LGBT ”کۆمەڵگەی
بابەت؛
لەسێدارەدان و هەر جۆر توندوتیژییەک بەرامبەر بە کەسانی ئێڵ جی بی تی ڕابگرن.
ژن، ژیان، ئازادی، هەروەها ئازادی بۆ کۆمەڵگەی پەلکەزێرینەی ئیران
ئەمانە ئەو داواکاریانەن کە رێکخراوی شەشرەنگ بۆ خەڵکی ئێران و کەسانی ڕەگەزگۆڕاو و هاوڕەگەزخۆاز دەیخاتە ڕوو و هەوڵی بەدیهێنانی ئەو مافانە دەدات
ئەم چالاکییانە شایەنی پشتیوانی ئێمەن
شیکردنەۆەی کەمپەین؛
لەسێدارەدان و هەر جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر بە کەسانی ئێڵ جی بی تی ڕابگرن
ژن، ژیان، ئازادی، لەوانەش ئازادی بۆ کۆمەڵگەی پەڵکەزێرینەی ئێران
ڕێکخراوی پشتیوانی کۆمەڵگەی پەلکەزێرینە.
ئەم ڕێکخراوە پشتگیری لە کەسایەتیەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێرینە دەکات کە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، بۆ نموونە هەڵمەتی جیهانی
„کارکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێ سزای لەسێدارەدان“
دژی چالاکوانێکی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی، زۆهرە سێدیقی ئیبراهیمی و هاوڕەگەزخۆاز ئێلهام چۆبدار
هەژماری بابەتەکە لە اینترنێت
(http://action.allout.org/de/m66561cda/).
شەشرەنگ لەگەڵ کەسانی تردا توانی هەندێک داواکاری کۆمەڵگای ئێڵ جی بی تی لە خەبات بۆ ئێرانێکی ئازاد و دێموکرات لە بەڵگەنامەی „کەمترین داواکاری سەندیکاکانی کرێکاران و ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی“ لە بەرواری ١٤ی فۆریە ٢٠٢٣دا داخڵ بکات.
(https://der-love-because.org/exceptionally-good-news-from-dem-iran/)
ئەم ڕیێکخراوە بە تایبەتی دەیەوێت ڕۆشنایی بخاتە سەر بارودۆخی سەختی هاوڕەگەزخوازان و کەسانی کۆمەڵگەی پەلکەزێرینە لە کۆمەڵگای ئێراندا کە سێکس به گشتی تابۆیە و هەروەها هەر مافێکی چارەنووسی ژنان لێیان دەسەندرێتەوە،لەوانەش وەکوو حیجابی داسەپێنڕاو
چۆن دەتوانین یارمەتیدەر بین
ئێمە پارە کۆدەکەینەوە بۆ پشتگیریکردنی کارە مرۆییەکان و ڕاوێژکارییە تایبەتەکانی ئۆنلاین کە لەلایەن رێکخراوی شەشرەنگەوە پێشکەش بە کەسانی کۆمەڵگەی پەلکەزێرینە دەکرێت.
هەڵمەتی پشتیوانی لە لاێەن رێکخراوی
Der Liebe wegen „بەهۆی خۆشەویستییەوە”
ناونیشانی ماڵپەڕەکە؛ (www.der-liebe wegen.org)
و ڕێکخراوی Just human „تەنها مرۆڤ“
ناونیشانی ماڵپەڕەکە؛ (www.just-human.de)
له ڕۆژی جیهانی دژ بە هۆمۆفۆبیا و ترانسفۆبیا لە ١٧ی مەی ٢٠٢٣ دەس پێ دەکات و چەند ڕۆژێک دوای« CSD Pride »نمائیشی شەرەف لە 31.07.2023 لە شاری شتوتگارت کۆتایی دێت.
ئەمە کەمپەینێکە بۆ خەباتکردن بۆ جیهانێک بەبێ لەسێدارەدان و هیچ توندوتیژییەک بەرامبەر بە کەسانی کۆمەڵگەی پەلکەزێرینە”LGBT”یە.